ماتەمینی گشتی لە ڕامەڵڵا دوابەدوای شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی
بزووتنەوەی فەتح پاش شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی زایۆنی، ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هێزه زایۆنییه‌کان له هێرشێکدا بۆ سه‌ر که‌مپی ئه‌لجه‌لزون له نزیک ڕامه‌ڵڵا که ده‌که‌وێته که‌ناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، دوو لاوی فه‌له‌ستینییان کوشت و که‌سێکی دیکه‌یان بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە، بزووتنەوەی فەتح لە دوای شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی کە بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕامەڵڵا و ئەلبیرە شەھیدبوون، ماتەمینی گشتی و مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی فەتح داوای لە خەڵکی هەموو پارێزگاکان کرد کە ڕووبەڕووی سوپای ئیسرائیل و دانیشتوانی زایۆنیست ببنەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو تاوانانە دەرببڕن.
له چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه سه‌ربازیەکانی زایۆنی بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کان چڕتر بووه‌ته‌وه و له زۆر حاڵه‌ت دا سه‌ربازی زایۆنی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌کاته ئامانج.