ڕێگریکردن ئیسرائیل لە چوونی لیژنەی بەدواداچوونی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412295-ڕێگریکردن_ئیسرائیل_لە_چوونی_لیژنەی_بەدواداچوونی_ڕێکخراوەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بۆ_ناوچە_داگیرکراوەکان
لێژنەی بەدواداچوونی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هاوکاری نەکردنی تەلەبیب و ڕێگری کردنی لە ئەندامەکانی ئەم لێژنەیەی کردووە بۆ چوونە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی (١٩٤٨) و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 15:04 Asia/Tehran
  • ڕێگریکردن ئیسرائیل لە چوونی لیژنەی بەدواداچوونی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان

لێژنەی بەدواداچوونی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هاوکاری نەکردنی تەلەبیب و ڕێگری کردنی لە ئەندامەکانی ئەم لێژنەیەی کردووە بۆ چوونە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی (١٩٤٨) و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلمەملەکە»ی ئوردۆن، لێژنەی سەربەخۆی بەدواداچوونی نێونەتەوەیی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٥ لە کەرتی غەززە کشاونەتەوە، بەڵام ھێشتاش لە بەر سەپاندنی کۆنترۆڵ بەسەر ئەم ناوچەیەدا بەردەوامن لە داگیرکردنی ئەم ناوچەیە.

ئەم کۆمیتە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە ، کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە ژێر گەمارۆی توندی ڕژێمی زایۆنی و بەرتەسک کردنەوەیی هاتووچۆی خەڵک و کاڵاو شت و مەک دایە.

بەپێی راپۆرتی ئەم لیژنەیە، رژێمی ئیسرائیل کۆنترۆڵی زۆرێک لە کاروباری کەرتی غەززە دەکات، ھەر لە سنووری ئاسمانییەوە بگرە ھەتا، ئاوەکانی ئەم سەرزەوینەو، دەروازەی وشکانی، ژێرخانی مەدەنی لەوانە ئاو و کارەباو هەروەها ئەرکە سەرەکییەکانی حکومەت لەوانە فەرمانگەی تۆماری ناوونیشان و پێناسەی فەلەستینیەکان و ئا بەم ڕێگاگەلە بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردن و داگیرکاری.

ئەم ڕاپۆرتە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ٨٠٪ی حەشیمەتی دووملوێن و سێسەدھەزار کەسیی کەرتی غەززە پێویستی بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیە.

ساڵی ڕابردووش «گیلعاد ئەردان» نوێنەری ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە دڕاندنی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوەیە وتی: جێگای ئەم ڕاپۆرتە چەواشەکارانەو یەک لایەنەیە بەس زبڵدانە.