پەیوەندیی تەلەفۆنیی پاشای ئوردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412412-پەیوەندیی_تەلەفۆنیی_پاشای_ئوردن_لەگەڵ_سەرۆک_وەزیرانی_نوێی_عێراق
« مەلێک عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» جەختی لە پاڵپشتیی ئوردن بۆ عێراق کردەوە بۆ گێڕانی ڕۆڵی پێشەنگی لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 19:15 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی پاشای ئوردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

« مەلێک عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی» جەختی لە پاڵپشتیی ئوردن بۆ عێراق کردەوە بۆ گێڕانی ڕۆڵی پێشەنگی لە ناوچەکەدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سومەریە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند:،«عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی»، دەستپێکردنی کاری فەرمیی خۆی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەنگی متمانەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە کابینە پێشنیارکراوەکەی،پیرۆز کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سودانی و عەبدوڵڵای دووھەم جەختیان لەسەر بەردەوامیی هاوکاریی دووقۆڵی لە بەرژەوەندیی گەلانی دوو وڵات و ئاسایشت و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەلسودانی و عەبدوڵڵای دووھەم بە پێویستیان زانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن پتەوتر بکرێتەوە.

کابینەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەنگی متمانەی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا.