بەردەوامیی پێشێلکرانی ئاگربڕی «حودەیدە»ی یەمەن بە ھۆی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413001-بەردەوامیی_پێشێلکرانی_ئاگربڕی_حودەیدە_ی_یەمەن_بە_ھۆی_ھاوپەیمانیی_دەست_درێژکاری_سەعودییەوە
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئەفسەرانی سوپای یەمەن باسی بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربڕ لە پارێزگای «حودەیدە» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کرد بە ھۆی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2022 12:22 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشێلکرانی ئاگربڕی «حودەیدە»ی یەمەن بە ھۆی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئەفسەرانی سوپای یەمەن باسی بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربڕ لە پارێزگای «حودەیدە» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کرد بە ھۆی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژووری ئۆپراسیۆنی ئەفسەرانی سوپای یەمەن شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە دەستدرێژکارانی سەعودی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٥١ جار ئاگربڕیان لە پارێزگای حودەیدە پێشێل کردووە.

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی یەمەن شەوی پێنج شەممە باسی دەست گیران بەسەر پاپۆڕێکی ھەڵگری سووتەمەنیی ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودیەوە.

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی یەمەن ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودی پاپۆڕێکی ھەڵگری گازۆئیلی ئەم وڵاتەی لە نزیک بەندەری حودەیدە ڕاگرتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی یەمەن، ئەم پاپۆڕە سەرەڕای پشکێندرانی لە جیبۆتی و هەبوونی مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەلایەن هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

«عیسام ئەلموتەوەکیل»، وتەبێژی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی یەمەن، ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە دەستبەسەرداگرتنی نەوتبەرەکان لەلایەن هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودییەوە بە مەبەستی پەرە پێ دانی گوشاری سەر گەلی یەمەن و زیادکردنی ئازار و چەرمەسەرییەکانیان ئەنجام دەگرێت.