جەختکردنەوەی پاشمیری عەرەبستان لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413466-جەختکردنەوەی_پاشمیری_عەرەبستان_لەسەر_پێکهێنانی_دەوڵەتی_سەربەخۆی_فەلەستین
«محەمەد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستان لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس جەختی لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2022 08:41 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی پاشمیری عەرەبستان لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین

«محەمەد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستان لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس جەختی لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین کردەوە.

سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی هەینی لە ڕیاز کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ «شی جینپینگ» سەرۆک کۆماری چین ئەنجامداو لە دیدارەکەدا «محەمەد بن سەلمان» پاشمیری عەرەبستان و «شی جینپینگ» سەرۆکی چین و «ئەحمەد ئەبولغەیت» ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و سەرکردەکانی دیکەی، وڵاتانی عەرەبی وتاریان پێشکەش کرد.

«محەمەد بن سەلمان» ڕۆژی ھەینی لە چل و سێھەمین دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە ڕیاز، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی قەتەر لە مەڕ بەڕێوەبردنی مۆندیال، جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاریی نزیکی ئەو وڵاتانە ئامانجە خوازراوەکان وەدی دێنێ.

پاشمیری عەرەبستان هەروەها پلانەکانی عەرەبستان بۆ گەییشتن بە وزەی پاکی تاوتوێ کردو وتیشی: وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی وزە لە جیهاندا دەمێننەوە.

«محەمەد بن سەلمان» ھەروەھا وێڕای لێدوان لە دیداری سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و چین، وتی: ئەم لووتکەیە پێشکەوتنێکی مێژوویی له پەیوەندییەکانی نێوان چین و عەرەبستان دروست دەکات و پەیوەندییەکان له هەموو بوارەکاندا پتەوتر دەکاتەوە. وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس تاسەمەندانە چاویان لە هەموو جۆرە هاوبەشییەک و خێراتربوونی پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ چیندایە.

پاشمیری عەرەبستان وتیشی، وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس ھۆگری تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی بەرنگار بونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان لەگەڵ چین دان.

«شی جینپینگ» سەرۆک کۆماری چین لەم دیدارەدا ڕایگەیاند کە چین و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس هەمیشە جەختیان لەسەر پشتیوانی کردن لە سەروەری و سەربەخۆیی یەکتر کردووەتەوەو ڕێزیان لە ڕێگاکانی گەشەپێدانی یەکتر گرتووە و ڕوانگەیەکی یەکسانیان بەرامبەر وڵاتانی جیاجیا گرتووەتەبەرو پشتگیری لە فرەلایەنی دەکەن.