کاربەدەستانی سەنعا خۆیان بوارد لە دیداری نێردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i414302-کاربەدەستانی_سەنعا_خۆیان_بوارد_لە_دیداری_نێردراوی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی دواکەوتنی گەشتەکەی نێردەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ یەمەنیان کردووە لەبەر نەیارەتیی کاربەدەستانی سەنعا لەگەڵ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2023 17:29 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی سەنعا خۆیان بوارد لە دیداری نێردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی دواکەوتنی گەشتەکەی نێردەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ یەمەنیان کردووە لەبەر نەیارەتیی کاربەدەستانی سەنعا لەگەڵ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵی دا.

 سەرچاوە ئاگادارەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندووە" هانس گروندبرگ" نێردەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یەمەن گەشتی ئەمڕۆی بۆ سەنعا تا دوا ئاگادارکردنەوە هەڵپەساردووە.

بە گوتەی ئەم سەرچاوانە، گەشتەکەی «گروندبرگ» لە سەر داوای سەنعا هەڵپەسێردراوە ؛ چوونکا یەمەنییەکان نەیاری دیدار لەگەڵ ئەودان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە؛ بەرلەم دیدارەیش وەڤدێکی فەرمی عۆممان  لەپێناو کەمڵاندنی وتووێژەکان لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن بەمەبەستی بوار چێکردن بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن لە ڕێی وتووێژە سەردانی سەنعای کرد.

 دەستدرێژیی سەربازیی هاوپەیمانیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن تابە ئێستا  بە هیچکام لە ئامانجەکانی هاوپەیمانییەکە نەگەییشتووە و تەنیا بووەتە هۆی  کوشتن و بریندار بوونی بە  هەزاران یەمەنی.