هۆشداری دانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی بە ناتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i416285-هۆشداری_دانی_وەزیری_شەڕی_ڕژێمی_زایۆنی_بە_ناتانیاهۆ
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وتارێکی پێشکەش بە کابینەی ئەم ڕژێمە کرد و لە بارەی تێکچوونی بارودۆخی سوپا هۆشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2023 15:08 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی بە ناتانیاهۆ

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وتارێکی پێشکەش بە کابینەی ئەم ڕژێمە کرد و لە بارەی تێکچوونی بارودۆخی سوپا هۆشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە، «یوئاف گالانت» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە پەیامێکدا بە کابینەی ناتانیاهۆ هۆشداریی دا؛ سوپای ئەم ڕژێمە لە سای چاکسازییەکانی دادوەری دا بەرەو ھەڵدێرێکی مەترسیدار پاڵ پێوە دەنرێت.

کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنیش لەم بارەیەوە ڕاپۆرتی دا؛بڕیارە «گالانت» لە ڕۆژانی داهاتوودا قسەکانی خۆی بە ئاشکرا دەر ببڕێت.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە؛ بڕیارەکەی کابینەی ناتانیاهۆ بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی دادوەریی ڕژێمی زایۆنی دا ماوەیەکە بووەتە تەوەرەی گرژی و ناکۆکیی سیاسی لە نێوان هاوپەیمانیی دەسەڵاتدارو فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن.

سەرەڕای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان دژی ئەم پلانە کە چووەتە مانگی سێیەمی خۆیەوە، کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی)، لە ١٣ی مارس دا، پاش چەند کاژێر مشتومڕ، بە گەڵاڵەی چاکسازیی دادوەری کە ناتانیاهۆ پێشنیاری کردبوو، ڕازی بوو.