کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی «نەتانیا»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i416631-کەوتنە_خوارەوەی_هەلیکۆپتەرێکی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_شارۆچکەی_نەتانیا
میدیا عیبری زمانەکان باسیان لەوە کردووە کە هەلیکۆپتەرێکی مەدەنیی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی «نتانیا» کەوتووەتە خوارەوە و ئەمەش کوژرانی فڕۆکەوانەکەی لێ کەوتووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2023 16:20 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی «نەتانیا»

میدیا عیبری زمانەکان باسیان لەوە کردووە کە هەلیکۆپتەرێکی مەدەنیی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەی «نتانیا» کەوتووەتە خوارەوە و ئەمەش کوژرانی فڕۆکەوانەکەی لێ کەوتووەتەوە.

ئەم هەلیکۆپتەرە ئیسرائیلییە دوای هەڵفڕینی لە فڕۆکەخانەی «هێرتزلیا» لە ناوچەیەک لە نزیکی شارۆچکەی زایونی نشینی «کریات حاشالۆم» کەوتە خوارەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە ئیسرائیلییەکە فڕۆکەوانە تەمەن ٦٣ ساڵەکەی گیانی لەدەست داوە. میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لە هۆکاری ڕووداوەکە نەکردووە.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە؛ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.