دیداری باڵوێزی ئێران و عەرەبستان لە عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417809-دیداری_باڵوێزی_ئێران_و_عەرەبستان_لە_عومان
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان لە عومان لە بارەی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتەکە پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2023 15:58 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئێران و عەرەبستان لە عومان

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان لە عومان لە بارەی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتەکە پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «عەلی نەجەفی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عومان و «عەبدوڵڵا بن سعود ئەلعەنزی» باڵوێزی عەرەبستان لەو وڵاتە، سەبارەت بە هەندێک بابەتی دوولایەنە و ناوچەیی بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

پێشتریش باڵوێزی ئێران و عەرەبستان چەندین جار لە مەسقەت دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کردبوو.

باڵوێزی عەرەبستان لە عومان هەروەها لە مەراسیمی بەربانگی باڵوێزخانەی ئێران لە مەسقەت لە دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان بەشداری کردبوو.