حکومەتی سعودیە بریارێکی نوێ لەبارەی عومرەوە دەردەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425914-حکومەتی_سعودیە_بریارێکی_نوێ_لەبارەی_عومرەوە_دەردەکات
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بریاردراوە، لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر، تەنها مۆڵەتی ئەنجامدانی یەک عومرە دەدرێت بە عومرەکاران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2024 14:30 Asia/Tehran

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بریاردراوە، لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر، تەنها مۆڵەتی ئەنجامدانی یەک عومرە دەدرێت بە عومرەکاران.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە عومرەکاران دەکا لە مانگی رەمەزاندا تەنها یەک عومرە ئەنجام بدەن، لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ عومرەکارنی دیکە.بە پێی ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی حەجی سعودیە، کاتێک لە سەکۆی ئەلیکترۆنی نسک داوای مۆڵەتی ئەنجامدانی عومرەی دوەم دەکەین، نامەیەکت ئاڕاستە دەکرێت کە تێیدا نوسراوە، "مۆڵەت بەخشین شکستی هێنا، لە پێناو عومرەکارانی دیکە، ناتوانرێت لە رەمەزاندا زیاتر لە عومرەیەک ئەنجام بدرێت.

"سەکۆی ئەلیکترۆنی نسک لەلایەن وەزارەتی حەج و عومرە و دەستەی گەشتوگوزاری سعودیە لە ساڵی 2022 خرایە کار، تایبەتە موسڵمانانی سەرانسەری جیهان کاتێک گەشت بۆ سعودیە دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە.