خۆپیشاندانی پڕسۆز و خرۆشیی خەڵکی ئۆردۆن بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426470-خۆپیشاندانی_پڕسۆز_و_خرۆشیی_خەڵکی_ئۆردۆن_بۆ_پشتیوانی_لە_خۆڕاگریی_فەلەستین
ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن دیسانیش خۆپیشاندانی بەسۆز و خرۆشی جەماوەری بە خۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 13, 2024 04:30 Asia/Tehran

ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن دیسانیش خۆپیشاندانی بەسۆز و خرۆشی جەماوەری بە خۆوە بینی بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.

ئەم خۆپیشاندانە پڕسۆز و خرۆشە جەماوەرییە پاش بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی لە ئەممان بەڕێوەچوو. ئۆردونییەکان لەم خۆپیشاندانەدا درووشمگەلێکیان دا بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین.

پێشتریش خەڵکی ئۆردۆن بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی  و بۆ پشتیوانیی لە غەززە بەجاران گەمارۆی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنییان لە ئەمان داوە و خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان لەم ناوچەیەدا بەڕێوەبردووە.