پاکستان ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427491-پاکستان_ماتەمینی_گشتی_ڕاگەیاند
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەک ڕێزێک بۆ سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی و بەنیشانەی هاوپشتی لەگەڵ ئێرانی برا، ڕۆژێک وەک ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنێ و ئاڵاکەی تا نیوە هەڵدەکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 20, 2024 09:10 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەک ڕێزێک بۆ سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی و بەنیشانەی هاوپشتی لەگەڵ ئێرانی برا، ڕۆژێک وەک ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنێ و ئاڵاکەی تا نیوە هەڵدەکا.

شەهباز شەریفی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تۆڕی کۆمەڵایەی ئیکس داڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە نیشانەی هاوپشتی لەگەڵ ئێرانی برا، ڕۆژێک وەک ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنێ و ئاڵاکەی تا نیوە هەڵدەکا.

ناوبراو وتی گەلی مەزنی ءیران بە دلێریە هەمیشەیەکەی زاڵ دەبێ بەسەر ئەو ڕوداوە تاڵ و غەمناکەدا.

سەرۆکی پارلمانی پاکستانیش هاوهەنگاو لەگەڵ چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی وڵاتەکەی وێڕای ڕاگەیاندنی خەم و پەژارەی خۆیان لە شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی و هاوڕێکانی لە ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەردا وتی کە حکومەت و گەلی پاکستان هاوبەشی ئەو خەمەی گەلی ئێرانن و ئێمەش هاوڕێیەکی ڕاستەقینەو ڕەسەنی خۆمان لەکیس چوە.

زۆر کەسایەتی ئەو وڵاتەش لەمیانەی وتووێژ لەگەڵ کەناڵە هەواڵدەریەکانی ئەو وڵاتە وێڕای ڕێزگرتن لەو شەهیدانە شەهید ڕەئیسیان بە هێمای بەرگریکاری ئاشتی و دیپلۆماسی لە ناوچەکە ناساند.

سەردار ئەیاز سادقی سەرۆکی پارلمانی نیشتمانی پاکستانیش چەند چرکە لەمەوبەر بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ئەو ڕوداوە دڵتەزێنەی لە حکومەت و گەلی ئێران و بنەماڵەی شەهیدەکان سەرەخۆشی کرد.