شێخ نەعیم قاسم: پاڵپشتی کردنی غەزە بەرگری لە داهاتووی لوبنان و ناوچەکەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i428897-شێخ_نەعیم_قاسم_پاڵپشتی_کردنی_غەزە_بەرگری_لە_داهاتووی_لوبنان_و_ناوچەکەیە
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد پاڵپشتیی کردنی غەززە ئەرک و بەرپرسایەتیی هەموو عەرەب و موسڵمانانە و تەنیا بە خۆڕاگرییە کە دەتوانین گەلان و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 01, 2024 07:59 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد پاڵپشتیی کردنی غەززە ئەرک و بەرپرسایەتیی هەموو عەرەب و موسڵمانانە و تەنیا بە خۆڕاگرییە کە دەتوانین گەلان و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزین.

شیخ نەعیم قاسم پێیداگرت: ئێمە کاتێک کە بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە هاتینە مەیدانەوە، بۆمان دەرکەوت کە هیچ ڕێگایەکی ترمان لە بەردەمدا  نییە کە دانیشین و چاوەڕێ بین جیهانی بەناو ئازاد و پێشکەوتوو کە  ئەمریکا و ئەورووپا بانگەشەی دەکەن، شانبەشانی ڕژێمی زایۆنی بەرەیەکی یەکگرتوویان لە زوڵموزۆر و جەنایەت پێک بێنن، بەڵام ئێمە پشتی برایانمان لە غەززە نەگرین کە هەر ڕۆژە قەتڵوعام دەکرێن و هیچ کارێک نەکەین.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلا وتیشی: نەک هەر بەرەی خۆڕاگری، بەڵکوو هەموو عەرەب و موسڵمان دەبا هەر لە هەمان دەسپێکی هاتبایەنە مەیدانەوە بۆ بەرگری کردنی غەززە و هەر کەس تۆزقاڵێک ویژدان و مرۆڤایەتی هەبێ دەبێ لەگەڵ غەززە بێ.

شێخ نەعیم قاسم وتی: داکۆکی لە غەززە لە راستیدابەرگری لە لوبنان دێتە ئەژمار و ئەم شەڕە پاڵپشتیکارانەی ئێمە بەشێکی جیانەکراوە لە داهاتووی لوبنان و سەرجەم ناوچەکەیە.