پەلاماری تازەی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429330-پەلاماری_تازەی_ئەمریکا_و_ئینگلیز_بۆ_سەر_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان پێکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 13, 2024 09:15 Asia/Tehran

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان پێکا.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز سێ جار پەلاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان دا. پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای یەمەن دژ بە گەمییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوور، عەرەب و مەدیتەرانە ئەنجام دەبێ. 

سوپای یەمەن لە نۆڤەمبەرەوە دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنی کردۆتە سەر گەمییە بازرگانییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوو و دەریای عەرەبدا.  سوپای یەمەن بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەڕێوە دەبات. لە هەمبەردا واشینگتۆن هاوپەیمانیی دەریایی نێودەوڵدەتی بە بانگەشەی پشتیوانی کردنی گەمیوانی لە دەریای سوور و دەریای عەرەب وەڕیخست بەڵام ئەم هاوپەیمانییە بە کردەوە بەرامبەر بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەنساروڵای یەمەن شکستی هێناوە.