ڕێ و ڕەسمی تازێباریی حسێنی لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429467-ڕێ_و_ڕەسمی_تازێباریی_حسێنی_لە_سنووری_لوبنان_و_فەلەستینی_داگیرکراودا
ڕێ و ڕەسمی تازیەباریی بە بۆنەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ، لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و لە مەودای دووسەد مەتریی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە هاواری لەبەیک یا حسێن بەڕێوەچوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 17, 2024 06:44 Asia/Tehran

ڕێ و ڕەسمی تازیەباریی بە بۆنەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ، لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و لە مەودای دووسەد مەتریی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە هاواری لەبەیک یا حسێن بەڕێوەچوو.

عاشقانی ئیمام حسێن (ع) لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراودا و لە مەودای دووسەد مەتریی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەفەرکەلا، دەستیان دایە سینگ کوتان و نەوحە خوێندن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) و شەهیدانی دەشتی کەربەلا. تازیەبارانی لوبنانی بە نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی شەهیدانی کەربەلا، شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستینیان بە درێژەی ڕاپەڕینی عاشوورا و حەماسەی حسێنی ڕاگەیاند. خەڵکی کەفەرکەلا و ناوچە باشوورییەکانی دیکەی لوبنان پاش بەجێهێنانی تازیەباری، تەرمی شەهیدان مووسا سلێمان و نەجیب حەلاوییان لە کەفەرکەلا بەڕێ کرد و ناشتیان. 

هاوکات لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا ڕێ و ڕەسمی تازیەباری بۆ حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) بەڕێوەچوو.