هێرشی ئەلیکترۆنیی بەربڵاو بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429554-هێرشی_ئەلیکترۆنیی_بەربڵاو_بۆ_سەر_ڕژێمی_زایۆنی
سیستەم و ژێرخانە جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی کەوتوونەتە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی.
(last modified 2026-07-07T06:30:21+00:00 )
ته‌مووز 20, 2024 07:40 Asia/Tehran

سیستەم و ژێرخانە جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی کەوتوونەتە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی.

یەکەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ئەلیکترۆنیی سوپای ڕژێمی زایۆنیش رایگەیاندووە کە سیستەمە جۆراوجۆرەکانی وەبەر ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییە کەوتوون. ژمارێک لە میدیاکان باسی لەبەردەستدا نەمانی سیستەمەکانی پێوەندی و بەدالەی پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە و ئورژانس و فریاگوزاری دەکەن. ئەم هێرشی ئەلیکترۆنییە تەنیا چەن کاتژمێر پاش هێرشە درۆنییە سەرکەوتووەکەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر ناوەڕاستی تلاڤیڤ ئەنجام دراوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاستێکی نزمدا لە لای دەریاوە هاتە نێو ئاسمانی تلاڤیڤ و باڵاخانەیەکی لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا پێکا. ژێدەرە هەواڵییەکان باسی کوژرانی زایۆنییەک و بریندار بوونی حەوت کەسی دیکە بە هۆی ئەو هێرشە دەکەن. سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە تلاڤیڤ لەمەبەدوا نائەمنە و ئامانجی سەرەکی و لە بەر تیری چەکەکانی یەمەندایە.