برینداربوونی زیاتر لە دە هەزار سەربازی سوپای ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430440-برینداربوونی_زیاتر_لە_دە_هەزار_سەربازی_سوپای_ئیسرائیل
سەرچاوە فەرمیەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتیان داکە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕ لە دژی کەرتی غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە دە هەزارسەربازی زایۆنیستی برینداربوونە .
(last modified 2026-07-07T06:30:21+00:00 )
ئاب 15, 2024 06:48 Asia/Tehran

سەرچاوە فەرمیەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتیان داکە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕ لە دژی کەرتی غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە دە هەزارسەربازی زایۆنیستی برینداربوونە .

وەزاڕەتی ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندکەلەکاتی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە حەوتەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە، زیاتر لە دە هەزارسەربازی سوپای ئەم ڕژێمە برینداربوونە. ئەم وەزاڕەتخانەیە وتی: هەرمانگ زیاتر لە هەزارسەربازی سوپای ئیسرائیل بەم ئامار وڕێژەیە زێدە دەبن وسەتی شەست وهەشت لە بریندارەکان، لە سەربازانی یەدکن ،هەربەم پییە زۆرترین ڕێژەی بریندارانی شەڕلە غەززە هاوپێوەندن بە هێزەکانی یەدەکی سوپا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، زیاتر لە دوو هەزاروهەشتسەد برینداری زایۆنی کێشە ی ڕەوانیان هەیە وەکوو نیگەرانی ودڵەڕاوکی ،خەمۆکی وهتد تووشی ڕەنج وئازارن. لێکوڵەران وشارەزایان ڕایان ئەمەیە کە لە ڕەوتی شەڕی ئێستاکەی کەرتی غەززە، زایۆنیەکان هەوڵی زۆریان بۆ دەست تیابردن لە ئاماروڕێژەی زیانەکانیان داوە وسەرنج ڕاکێش ئەمەیە کە خۆدی زایۆنیەکان یش لەبارەی ئاماروڕێژەیەک کە سوپا وکاربەدەستانی ئەم ڕژێمە لە زیانەکانی خۆڕاگری ئەیدەن بە دەستەوە، شک وگومانیان هەیە .