سەکۆی گازی زایۆنییەکان مووشەکباران و ئاگر درا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431545-سەکۆی_گازی_زایۆنییەکان_مووشەکباران_و_ئاگر_درا
سەرچاوەکانی هەواڵی لە کرانە ئامانجی سەکۆی گازیی زایۆنی "عەسقەلان" بە هێرشی مووشەکیی ئێران هەواڵیان دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 20:31 Asia/Tehran
  • سەکۆی گازی زایۆنییەکان مووشەکباران و ئاگر درا

سەرچاوەکانی هەواڵی لە کرانە ئامانجی سەکۆی گازیی زایۆنی "عەسقەلان" بە هێرشی مووشەکیی ئێران هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەرکەوتنی وەڵامی مووشەکیی ئێران بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، سەیدحەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و سەرلەشکەری پاسدار سەید عەباس نیلفرووشان ڕاوێژکاری باڵای سوپای پاسداران لە لوبنان هەواڵی دا.

زۆربەی ڤیدئۆ بڵاوکراوەکان ئاماژە بە کرانە ئامانجی سەرکەوتووانەی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە مووشەکە هاویشتراوەکانی ئێران دەدەن.

بەپێی ئەو ڤیدئۆیانە، مووشەکە ئێرانییەکان سەکۆیەکی گازی زایۆنیان لە ڕووبەڕووی کەنارە داگیرکراوەکانی "عەسقەلان" پێکاوە.

پێکرانی ئەو سەکۆ گازییە بە مووشەکگەلی ئێرانی، ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی بەدواوە بووە.