ئۆلمیرت: دۆژمنی ئێمە نتانیاهۆیە ، نەئێران وحیزبۆڵڵا'
ئەیهودئۆلمیرت سەرۆک وەزیرانی چەندساڵ لەمەوبەری ڕژێمی زایۆنی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە پیداگری کرد : ئێران ، حیزبۆڵڵاوحەماس دوژمنی ئێمە نین ، بەڵکۆ توندڕەوە زایۆنیەکان ونتانیاهۆدۆژمنی ئێمەن
" ئۆلمیرت" بە کەناڵی هەواڵی سی ئین ئین"ی وت : بەداخەوەم کە نتانیاهۆ پاڵی داوە بە توندڕەوەکان ولە کارە قەبوڵ نەکراوەکانیان چاوپوشی دەکات. هەرچەند ئۆلمیرت هیچ ناوێکی لە کەس نەبردووە، بەڵام وادیارەکە مەبەستی ، ئیتماربن گوێر" وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی ئیسرائیلە هاوڕێ " بزالل سموترێچ " وەزیری دارایی ئەم ڕژێمە کە بەڕای شارەزایانی پرس ومەسەلەکانی ئیسرائیل نتانیاهۆلە بڕیارەکانی ئەوان پەیڕەوی دەکات. هەربەپێی ئەمە نتانیاهۆ لە ترسی ئەوەکە نەکا بن گوێر وسموتریچ لە حکۆمەتی هاوپەیمانی ناوبراو دەس لەکاربکیشنەوە، وئەگەرشتی وا ڕووبدات کابینەی هاوپەیمانی ناوبراو تێک ئەچێت ، هەرئەم کارە بووەتە هۆوکەلەزۆرێک لەپرس ومەسەلەگرینگەکان لەوان ڕاگرتنی شەڕ،گوێزرانەوەی یەخسیران وکۆتایی دان بەشەڕی لوبنان پەیڕەوی بیروڕای ئەم دوو وەزیرە توندڕەوە بکات کە بە هەڵوێستی نامرۆڤانە لەدژی فەلەستینیەکان ناوبانگیان دەرکردووە/.