خۆپیشاندانی تازەی زایۆنییەکان دژی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433562-خۆپیشاندانی_تازەی_زایۆنییەکان_دژی_نەتانیاهۆ
هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2024 15:36 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی تازەی زایۆنییەکان دژی نەتانیاهۆ

هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان داوایان لە ڕژێمی زایۆنی کرد هەرچی خێراتر ڕێککەوتنی مامەڵەی دیلبەدیل قەبووڵ بکات.

خۆپیشاندانی بەربڵاو دژ بە کابینەی نەتانیاهوو کە پاش دەسدرێژیی زەوینیی ئەم ڕژێمە بۆ غەززە بەربڵاوتریش بووە، سوور و پێداگرە لە سەر یەک داخواز ؛ ئەویش گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لەلای هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینییە لە چوارچێوی ڕێککەوتن و دانوستاندا. بەڵام نەتانیاهوو بە بەردەوامکردنی شەڕ و کوشتاری خەڵکی غەززە، نەک هەر بۆتە هۆی کوژرانی ٤٥ هەزار مرۆڤی بێ تاوان بەڵکوو نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجە دیاریکراوەکانیشی.