جەختی میقاتی لەسەر پێویستی کشانەوەی ڕژێمی زایونی لە لوبنان
سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان جەختی لە پێویستی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و وازهێنان لە پێشێلکردنی ئاگربەست کردەوە.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان دوای دیدار لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری نوێی وڵاتەکەی وتی: لەگەڵ جۆزێف عەون سەبارەت بە دەستکەوتەکانی حکومەت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا قسەم کرد. ئێمە باسمان لە دۆخی باشووری لوبنان و پێویستی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و واز لە پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕژێم کرد. میقاتی وتی: سەرۆک کۆمار ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەتی پێدام تا سەرۆکوەزیرانی نوێ دەستنیشان دەکرێت. حکومەتی داهاتوو دەتوانێت ڕێکار و کردەوە نوێیەکانی سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکات. سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان هەروەها وتی: ئیمەقۆناغێکمان تێپەڕاندووە کە تێیدا توانیمان وڵات و سوپا بپارێزین. من لەگەڵ جۆزێف عەون قسەم کرد سەبارەت بە ڕێوشوێنە کانی یاسا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.