ئەبو موجاهید: شەهید نەسروڵڵا هەرگیز فەلەستینی بەتەنها بەجێنەهێشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i436069-ئەبو_موجاهید_شەهید_نەسروڵڵا_هەرگیز_فەلەستینی_بەتەنها_بەجێنەهێشت
محەممەد ئەلبەریم (ئەبو موجاهید)، بەرپرسی مێدیایی لە لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین، وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بەرخۆدانی فەلەستینی بەتەنیا بەجێ نەهێشت و لە ڕێبازی وەفاداری بۆ فەلەستین گیان و خوێنی خۆی بەخت کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2025 15:22 Asia/Tehran
  • ئەبو موجاهید: شەهید نەسروڵڵا هەرگیز فەلەستینی بەتەنها بەجێنەهێشت

محەممەد ئەلبەریم (ئەبو موجاهید)، بەرپرسی مێدیایی لە لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین، وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بەرخۆدانی فەلەستینی بەتەنیا بەجێ نەهێشت و لە ڕێبازی وەفاداری بۆ فەلەستین گیان و خوێنی خۆی بەخت کرد.

محمد البارم زیادی کرد: شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە  وتار  و کردارەکانیدا ڕاستبێژ بووو  هەرگیز لە پاڵپشتیکردنی فەلەستین  دەستی هەڵنەگرت، و ڕێبەرێک  بوو کە شکست لە  ڕوانگەی ئەو دا   هیچ جێگایەکی  نەبوو  بە هەموو  ئیرادەیەکەوە لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی   پێداگر بوو و لە ڕێگای  وەفاداری و پشتیوانی ڕەهای بۆ نەتەوەی فەلەستین و خوڕاگری فەلەستین گیانی خوی لە دەس دا . ئەلباەریم  وتی: فەرماندەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هەمیشە ڕێکخەری پەیوەندی برایانەی نێوان نەتەوەکانی لوبنان و فەلەستین بوو، ڕێنماییەکانیشی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەقامگیری و ئارامیی ئۆردوگاکانی فەلەستینی لە لوبنان . لە   ڕاستیدا ناوبراو گەرەنتیدەری  پەیوەندی برایانە و یەکگرتوویی نێوان نەتەوەکان و خۆڕاگریی فەلەستینی بوو.