خۆپیشاندانی دژ بە ناتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان
سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەلایەن دانیشتوانی زایۆنیست لە تەلئەبیب بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی کە لە غەززە ماونەتەوە، بەڕێوە چوو.
پێشتریش دانیشتوانی زایۆنیستی لە تەلئەبیب بۆ پشتیوانی لە درێژەدان بە ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو، کە لەو ماوەیەدا پۆلیسی زایونی پەلاماری کردە سەر خۆپیشاندەران و بە سەرکوتکردنی ناڕازییان، ژمارەیەک لەوانی دەستبەسەر کرد. خۆپیشاندەران و بنەماڵەی دەستگیرکراوەکانی زایونی بە ئاماژەدان بە ڕێگری ناتانیاهۆ لە تەواوکردنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ده سبەسەرکراوان ، جەختیان لەوە کردەوە کە ناتانیاهۆ لە پێناو بەرژەوندی خویدا ژیانی ئەوانی کردووە بە یاری شەترەنج و هەوڵدەدات بە دروستکردنی قەیرانێک بە ئەنقەست لە دانوستانەکاندا شەڕ دەستپێبکاتەوە.