وەفیق سەفا: هیچ دەسەڵاتێک توانای چەککردنی حیزبوڵڵای نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438040-وەفیق_سەفا_هیچ_دەسەڵاتێک_توانای_چەککردنی_حیزبوڵڵای_نییە
سەرۆکی ناوەندی پەیوەندی و هەواهەنگیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە پرسی چەککردنی حیزبوڵڵا تەنیا لە سۆشیال میدیا دێتە ئاراوەو بەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 18, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • وەفیق سەفا: هیچ دەسەڵاتێک توانای چەککردنی حیزبوڵڵای نییە

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندی و هەواهەنگیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە پرسی چەککردنی حیزبوڵڵا تەنیا لە سۆشیال میدیا دێتە ئاراوەو بەس.

وەفیق سەفا، بەرپرسی بەشی پەیوەندی و هەواهەنگی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: قسە و باسی چەکداماڵین تەنها لە میدیاکان و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لە نێو دنەدەران و ورووژێنەراندا دەبیندرێ.  شتێکمان بە ناوی چەککردنی حیزبوڵڵا نییە و ئەوەی جۆزێف عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان باسی کردووە، سەبارەت بە ستراتیژیی بەرەڤانییە.

ئەم بەرپرسەی حیزبوڵڵای لوبنان خوازیاری تەیارکرانی سوپای لوبنان بوو لە جیاتی ئەوەی داوای ڕادەست کردنی چەک لە حیزبوڵڵا بکەن و وتیشی: " ناوچەکە لە قەیراندایە، من بە پشتیوانانی خۆڕاگری دەڵێم، نابێ بکەونە ژێر کارتێکەریی ئەو قسە و باسانەی کە دەیبیستن.