وتووێژی راستەوخۆی پاکستان و هیندستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438781-وتووێژی_راستەوخۆی_پاکستان_و_هیندستان
پاش ئاگربەسەکەی ئەمدواییەی نێوان هیندستان و پاکستان، کاربەدەستانی باڵای سەربازی لە ئیسلام ئاباد و نیودێلهی لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفوونیەوە یەکەم پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بۆ لێکدانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان و هەروەها پرسە ئەمنییەکانی هاوپێوەند ئەنجام دا.
(last modified 2025-05-13T12:34:34+00:00 )
May 13, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • وتووێژی راستەوخۆی پاکستان و هیندستان

پاش ئاگربەسەکەی ئەمدواییەی نێوان هیندستان و پاکستان، کاربەدەستانی باڵای سەربازی لە ئیسلام ئاباد و نیودێلهی لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفوونیەوە یەکەم پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بۆ لێکدانەوەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان و هەروەها پرسە ئەمنییەکانی هاوپێوەند ئەنجام دا.

لەم وتووێژەدا فەرماندەرانی دوو وڵات پێداگرییان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی ڕێگاکانی پێوەندیی ڕاستەوخۆ لە پێشگری بە تەشەنەی کێشە و تووند و تیژی. کارناسانی ئاسایشی ئەم وتووێژە راستەوخۆیە بە نیشانەی هەوڵێک دەزانن لە پێناو کۆنترۆڵکردنی قەیران لە نێوان دوو دراوسێی ئەتۆمیدا. ئەم وتووێژانە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمدواییەی سەرچاوەگرتوو لە پەلاماری مووشەکی و درۆنی لە ناوچەکە، پاکستان و هیندستانی لە هەڵدێری شەڕێکی تۆکمە وتەواو نزیک کردبوویەوە.