وشداری دانی سوپای یەمەن بە کۆمپانیە بیانیەکان بۆ بەجێ هێشتنی سەرزەویە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439305-وشداری_دانی_سوپای_یەمەن_بە_کۆمپانیە_بیانیەکان_بۆ_بەجێ_هێشتنی_سەرزەویە_داگیرکراوەکان
وەزاڕەتی بەرگری یەمەن بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی پەلامارەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وشداری دا بە کۆمپانیە بیانیەکان کە هەرچی خێراتر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە جێ بێڵن.
(last modified 2025-06-01T08:48:50+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2025 12:07 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سوپای یەمەن بە کۆمپانیە بیانیەکان بۆ بەجێ هێشتنی سەرزەویە داگیرکراوەکان

وەزاڕەتی بەرگری یەمەن بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی پەلامارەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وشداری دا بە کۆمپانیە بیانیەکان کە هەرچی خێراتر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە جێ بێڵن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزاڕەتی بەرگری یەمەن وشداری جیدی دا بە وەبەرهێنەران وکۆمپانیا بیانیە چالاکەکان لە سەرزەویە داگیرکراوەکان وڕایگەیاند : بەهۆی نەئەمن بوونی ناوچەکە، لەهەموو کۆمپانیەکان ووەبەرهێنەرانی بیانی داوادەکرێت هەرچی خێراتر سەرزەویەداگیرکراوەکانی فەلەستین بەجێ بێڵن. ئەم کاربەدەستە وتی: موشەکەکانی ئێمە بە چەند کڵاڤۆک گەڵاڵەڕێژی کراوە کە لەئەگەریی پێوشوێن گیران ، دابەش دەبێت بە چەند لق هەتا ئامانجی زۆرتربپیکێت وئەم کارە سیستمی بەرگری ڕژێمی زایۆنی ناکارامە دەکات. هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ڕایانگەیاندووە کە درێژەئەدەین بە پیشگیری کردنی هەوانەوەردی ئەم ڕژێمە لە فڕگەی ئەللەد وئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی ڕژێمی زایۆنی هەتا ڕاگرتنی دەستدرێژکاری لەدژی غەززە ولابردنی گەمارۆکان بەردەوام دەکرێت.