پێداگریی سەرۆک کۆمارانی لوبنان و عێراق لەسەر پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439313-پێداگریی_سەرۆک_کۆمارانی_لوبنان_و_عێراق_لەسەر_پشتیوانی_لە_نەتەوەی_فەلەستین
سەرۆک کۆماری لوبنان کە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بانگهێشت کرابوو، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید هاوشانی عێراقیی خۆی دیداری کرد.
(last modified 2025-06-01T12:45:01+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2025 18:04 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆمارانی لوبنان و عێراق لەسەر پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین

سەرۆک کۆماری لوبنان کە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بانگهێشت کرابوو، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید هاوشانی عێراقیی خۆی دیداری کرد.

لەم دیدارەدا سەرۆک کۆمارانی لوبنان و عێراق جەختیان کرد لەسەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین. جۆزێف عەون هەروەها لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا هەردوولا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد. سەرۆک کۆماری لوبنان ڕێز و سپاسیشی دەربڕی بەرامبەر بە پشتیوانی بەردەوامی عێراق بۆ گەلی لوبنان و فەلەستین.