خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ داکۆکی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440028-خۆپیشاندانی_خەڵکی_یەمەن_بۆ_داکۆکی_لە_غەززە
خەڵکی سەعدەی یەمەن ئەم هەفتەیەش هەروەها هەفتەکانی رابردوو بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2025-07-11T12:09:50+00:00 )
ته‌مووز 11, 2025 12:34 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ داکۆکی لە غەززە

خەڵکی سەعدەی یەمەن ئەم هەفتەیەش هەروەها هەفتەکانی رابردوو بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.

ئەم خۆپیشاندانە بەربڵاوە بە درووشمی "لە تەنیشت غەززە دەمێنینەوە، خۆپیشاندانمان بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانمان زیاتریش دەبێ" بەڕێوەچوو. شاروومەندانی یەمەنی لەم خۆپیشاندانەدا پێداگرییان کرد کە هەرگیز غەززە بە تەنیا ناهێڵین. شاروومەندانی یەمەنی لە خۆپیشاندانەکانیاندا ڕادەگەیەنن کە لەهەمبەر کوشتار و برسێتی کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە دەیکات، لە تەنیشتیان ڕاوەستاون و داوا لە هێزە چەکدارەکانیاشیان دەکەن لە پێناو پاڵپشتیکردنی خەڵکی مەزڵوومی غەززە هەڵمەتەکانی خۆیان لە قووڵایی خاکی فەلەستینی داگیرکراو پەرە پێبدەن.