پەرەسەندنی خۆپیشاندانی دژەشەڕ لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440410-پەرەسەندنی_خۆپیشاندانی_دژەشەڕ_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
سەدان ناڕازی لە شاری تلاڤیڤ و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو دیلانەیان بوون کە هێشتا هەر لە دەستی حەماسدان.
(last modified 2025-07-27T12:06:24+00:00 )
ته‌مووز 27, 2025 15:26 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی خۆپیشاندانی دژەشەڕ لە فەلەستینی داگیرکراو

سەدان ناڕازی لە شاری تلاڤیڤ و شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانی بەربڵاو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو دیلانەیان بوون کە هێشتا هەر لە دەستی حەماسدان.

خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەلەستینی داگیرکراو خەریکی پەرەسەندنە و داخوازی سەرەکیی خۆپیشاندەرانیش گیرانەبەری تەگبیری کارامەتر بۆ وەبن گوشارنانی نەتانیاهۆ و کابینەکەیە بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنن و مامەڵەی دیلبەدیل جێبەجێ بکەن. بە وتەی شارەزایان دوابەدوای شکستهێنانی هەوڵەکانی دامەزرانی ئاگربڕ یان جێبەجێکرانی مامەڵەی دیلبەدیل، کەشێکی قورسی هیوابڕاوی و تووڕەیی زاڵ بووە بە سەر خەڵکی تلاڤیڤ بەتایبەت بنەماڵەی دەستبەسراوکراندا، ئەوان نە هیوایان بەو شەڕە ماوە و نە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ.