خۆپیشاندان لە یەمەن بۆ پشتگریی لە فەلەستین و غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442021-خۆپیشاندان_لە_یەمەن_بۆ_پشتگریی_لە_فەلەستین_و_غەززە
یەمەن ئەمڕۆش شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەرفراوان بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 14:30 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە یەمەن بۆ پشتگریی لە فەلەستین و غەززە

یەمەن ئەمڕۆش شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەرفراوان بوو.

خەڵکی پارێزگاکانی سەعدە، ریمەو مەئریب جارێکی دیکە بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززە هاتنەسەر شەقامەکان و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە رژێمی زایۆنی، ژینۆساید لە فەلەستینیان شەرمەزار کرد. بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانە جەختیان کردەوە لە هەڵوێستە بنەڕەتی و پاوەجێکانی یەمەن بۆ داکۆکی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگریی. ئەوان هەروەها گەڵاڵەی "ترەمپ"یان بەتوندی ڕەت کردەوەو ئەویان بە گەڵاڵەیەکی سازشکارانە زانی لەپێناو سەپاندنی گوشاری زیاتر بەسەر خۆڕاگریی فەلەستیندا و ڕایانگەیاند، ئەو پیلان و دهۆیانە بەهاوکاریی ژمارێک رژێمی عەرەبی ناوچە، جێبەجێ دەکرێن.