هێرشی ئاسمانیی پاکستان بۆ سەر پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442186-هێرشی_ئاسمانیی_پاکستان_بۆ_سەر_پارێزگای_قەندەهاری_ئەفغانستان
ناوچەیەکی سەر سنووری لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان ئەمڕۆ کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی سوپای پاکستان.
(last modified 2025-10-12T12:02:07+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 14:27 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی پاکستان بۆ سەر پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان

ناوچەیەکی سەر سنووری لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان ئەمڕۆ کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی سوپای پاکستان.

میدیا لۆکاڵییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە سنوورەوانانی پاکستانی بە گولەهاوەن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سەر سنوورییەکانی پارێزگاکانی پەکتیا و پەکتیکا.کاربەدەستانی خۆجێیی وتوویانە کە کەسێکی مەدەنی لەم پەلامارانەدا گیانی لەدەست داوە.ئەم هێرشانە پاش ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی قورسی شەوی ڕابردووی نێوان سنوورەوانانی ئەفغان و پاکستانی لە حەوت پارێزگای سنووری ئەفغانستان و پاکستان ئەنجام دراوە.سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ٢٣ ئەفسەر و سەربازی ئەم وڵاتەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردووی سەر سنوورەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.