وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژیی شیمانەیی دوژمنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442281-وەزیری_بەرەڤانیی_یەمەن_ئامادەیی_بەرەنگاربوونەوەی_هەر_چەشنە_دەستدرێژیی_شیمانەیی_دوژمنین
"محمد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی حکومەتی سەنعا بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو مەیدانە سەربازییەکاندا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی شیمانەیی.
(last modified 2025-10-17T12:04:59+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 13:30 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی یەمەن: ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژیی شیمانەیی دوژمنین

"محمد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی حکومەتی سەنعا بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو مەیدانە سەربازییەکاندا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی شیمانەیی.

عاتفی پێیداگرت: شەهید سەرلەشکر محمد عەبدولکەریم ئەلغەماری سەرۆکی خوالێخۆشبووی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکە جیهادییەکانی خۆیدا و لە پێناوپشتیوانیکردنی ئاڕمانجی فەلەستین و یارمەتیدانی خەباتکارانی کەرتی غەززە شەهید بووە.ناوبراو وتیشی: شەهید غەمماری هەموو ژیانی خۆی تەرخان دابوو  بە ئەم جیهادە مەزنە و  ئەرکی سەرشانی خۆی بە باشترین شێوە و لە بانترین ئاستدا بەجێهێنا و بێگومان ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدە مەزنە هەر بەردەوام دەبێ.