تشرینی دووه‌م 12, 2025 18:55 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: پێبەندی ڕێککەوتننامەی ئاگربەسین لە غەززە

ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ ئەو بزووتنەوە سەرباری پێشێلکاریی بەردەوامی زایۆنییەکان هەروا پێبەندە بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس لەوان، بەشی هاوپێوەند بە کەشتییەکانی رژێمی زایۆنی لە دەریای سوور.

"حێزام ئەسەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنسروڵڵای یەمەن بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی وت: سەرباری ئەو پێشێلکارییانەی رژێمی زایۆنی هەروا دژی خەڵکەکەمان لە کەرتی غەززە دەیکات، ئێمە پێبەندین بە ڕێککەوتننامەی ئاگربەسی نێوان گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و رژێمی زایۆنیستی.

ئەو لێدوانانە دوای ئەو دێتەئاراوە کە ژمارێک لە میدیاکان ڕایانگەیاند، بێتوو ئاگربەس لە کەرتی غەززە پێشێل بکرێ، سوپای یەمەن هێرشەکانی بۆسەر رژێمی زایۆنی و ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی ئەو رژێمە دەچن، دەس پێ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ