دەسدرێژیی بەرفراوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444072-دەسدرێژیی_بەرفراوانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکان، باسیان كرد لە دەستدرێژیی دووبارەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان .
(last modified 2026-01-19T11:01:36+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2026 14:30 Asia/Tehran
  •  دەسدرێژیی بەرفراوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکان، باسیان كرد لە دەستدرێژیی دووبارەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان .

سەرچاوە هەواڵییەكان هەروەها باسی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد بۆ سەر "وادی بورغەز" لە باشووری لوبنان .

ناوچەی مەحموودیە لە باشووری لوبنانیش كەوتە بەر پەلاماری داگیركەرانی  زایۆنیستی.

هەروەها  فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی زایۆنی، ناوچەكانی  دەوروبەری  شارۆچكەی  كەفەر مەلكی ، شارۆچكەی  ئەنسار و دەڤەری  شارۆچكەی  زراریە  لە باشووری لوبنانیان بۆردمان كرد. 

سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ پاسادانی پێشێلکردنی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەست و بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگەشەی ئەوەی کرد کە  پەلامار دەکاتە سەر ئامانجەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان. سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە  پەلامار و دەستدرێژیەکانی بۆ سەر لوبنان.