شوبات 13, 2026 17:23 Asia/Tehran
  • کشانەوەی هێزەکانی سێنتکام لە بنکەی تەنف

فەرماندەرێتیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو نە سێنتکۆم دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان بنکەی سەربازی تەنفیان لە نزیک سنووری سوریا لەگەڵ ئوردن و عێراق چۆڵ کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لە بنکەی تەنف لە سوریا لە چوارچێوەی گواستنەوەی ئامانجدار و مەرجدار ئەنجام دراوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاندبوو کە یەکینەکانی سوپای ئەم وڵاتە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئەمریکا دەستیان بەسەر بنکەی تەنفدا گرتووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هێزی سنوورەوانی دەست بە جێگیربوون دەکەن لە ناوچەی سەرسنووری نزیک بە ئوردن و عێراق.

بەرپرسێکی ئەمریکاییش کشانەوەی ٣٠٠ سەربازی وڵاتەکەی لە بنکەی "تەنف"ی سوریای پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئێستاکە تەنیا هەزار سەربازی ئەمریکاییی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا ماونەتەوە.

 

سەرپەیڤ