چوونەسەری زەخت و گوشارە ناوخۆییەکان لەسەر نەتانیاهو
حوزهیران 21, 2026 15:56 Asia/Tehran
وەزیری پێشووی جەنگی رژێمی زایۆنیستی داوای لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە کرد هەتا نەتانیاهو لەسەر دەسەڵات لاببات.
ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری پێشووی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرۆکی پارتی "ئیسرائیل ماڵی ئێمە" داوای لە "ئەیال زەمیر"ی سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکرد هەتا نەتانیاهو و کابینەکەی هەڵوەشێنێ. لەلایەکی دیکەوە، شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو شایەتی خۆپیشاندان دژی نەتانیاهو و کابینەکەی بوو و پتر لەهەزار کەس لە ناوەڕاستی تەلاویڤ گردبوونەوە. خۆپیشاندانی لەو شێوە لە شارە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو و هەروەها لە "بیئروسەبع" لە باشووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو.