بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی قاهیرە
حوزهیران 21, 2026 18:56 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی میسر، تورکیا، عەرەبستانی سەعودی و پاکستان لە دانیشتنی چوارقۆڵیی قاهیرە جەختیان کرد لەسەر پاراستنی جێگەوشوێنی تەوەرەیی پرسی فەلەستین.
وەزیرانی دەرەوەی ئەو چوار وڵاتە لە دانیشتنی چوارلایەنەدا جارێکی دیکە جەختیان کرد لەسەر جێگەوشوێنی تەوەرەیی پرسی فەلەستین لەچەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایانگەیاند کە ئەو بابەتە هەروا لە سەرووی هەوڵدانەکانە بۆ گەیشتن بە ئاشتیەکی دادگەرانە، تۆکمەو پاوەجێ. لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا پێداگیرا لەسەر داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەتسین، لەوان مافی دیاریکرانی چارەنووس و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین لە سنورەکانی چواری ژۆئەنی هەزار و نۆسەد و شەست و حەوت بە پێتەختیی قودسی رۆژهەڵاتی.