گرتنی لاوانی بەحرەینی لەبەر بەرپاکردنی کۆڕی تازێباریی ئیمام حسێن(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445002-گرتنی_لاوانی_بەحرەینی_لەبەر_بەرپاکردنی_کۆڕی_تازێباریی_ئیمام_حسێن(ع)
کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی خەلیفە، دەستیان داوەتە گرتنی ژمارێک لاوی بەحرەینی، لەبەر بەرپاکردنی کۆڕی تازیەباری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (ع).
(last modified 2026-06-23T14:09:23+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • گرتنی لاوانی بەحرەینی لەبەر بەرپاکردنی کۆڕی تازێباریی ئیمام حسێن(ع)

کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی خەلیفە، دەستیان داوەتە گرتنی ژمارێک لاوی بەحرەینی، لەبەر بەرپاکردنی کۆڕی تازیەباری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (ع).

کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی خەلیفە، دەستیان دایە قۆڵبەستکردنی ژمارێک گەنجی بەحرەینی لەبەر بەرپاکردنی کۆڕی تازیەباری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (ع). شیعەکانی بەحرەین چەن ڕۆژ لەمەوبەر هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگی موحەرەم، لە شەقامەکانی بەحرەیندا کۆڕی بەشکۆی تازیەبارییان بەرپا کرد. 

لەم کۆڕی تازێبارییەدا شیعەکانی بەحرەین درووشمیان دەوتەوە: " ئێمە شیعەین و تا هەتایەش ئەوە باوەڕمانە". شیعەکانی بەحرەین بە شەرمەزار کردنی سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە دژ بە ڕێ و ڕەسمەکانی مانگی موحەڕەم، جەختیان کرد لەسەر بەردەوامیی پێبەندبوونیان بە بڕواکان و شوناسی شیعیی خۆیان.