ئۆپەراسیۆنی هیبریدی و چەندڕەهەندیی یەمەن بۆسەر عەرەبستان
لە وەڵامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستانی سەعودی بۆسەر بەندەری حودەیدە، میدیاکانی ناوچە باس لە ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و درۆنیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر عەرەبستان دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی یەمەنیش بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە عەرەبستان بە هێرشکردنەسەر حودەیدە تووشی هەڵە و گەمژەییەکی گەورەبووە، هۆشداریی دا؛ دەسدرێژیی عەرەبستان، باجێکی قورسی دەبێ بۆ ڕیاز.
سەرچاوە ناوچەییەکان ڕایانگەیاند؛ لە وەڵامی هێرشی ئاسمانیی سەعودیا بۆسەر بەندەری حودەیدە، شاری "جازان"ی عەرەبستان کەوتووەتەبەر ئامانجی ئۆپەراسیۆنی هیبریدی و چەند ڕەهەندیی بریتی لە؛ مووشەکی و درۆنی. بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە میدیاییەکان، پتر لە پێنج تەقینەوە شاری جازانی عەرەبستانی هەژاند. سەرچاوە یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاند: ناوچەی پیشەسازیی لە جیزانی عەرەبستان، لەلایەن یەمەنییەکانەوە بەئامانج گیرا.
چەند کاتژمێر لەمەوبەر، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە عەرەبستان بە هێرشکردنەسەر حودەیدە، تووشی هەڵەو گەمژەییەکی گەورە بووە، هۆشداریی دا: دەسدرێژیی عەربەستان، باجی قورسی بۆ ریاز بەدواوە دەبێ.
نووسینگەی سیاسیی ئەنساروڵڵاش هۆشداریی دا؛ جەنایەتەکانی ئەم دواییەی رژێمی سەعودی بێ وەڵام نامێنێ و ئەو هاوکێشە پێش پێ گرانەی گەل، ڕێبەریی و هێزە چەکدارەکانمان دایان ڕشتووە، "ڕوون و پاوەجێ"یە.
لەو بەیاننامەدا لەبارەی شوێنهاتەکانی ئەو دەسدرێژکارییە هۆشداریی دراوە بە عەرەبستان و تێیدا هاتووە؛ گەمارۆ لەهەمبەر گەمارۆدا، بەندەر لەهەمبەر بەندەر، تەشەنای گرژیی لەهەمبەر تەشەنای گرژیی و بەردەوامیی دەسدرێژییەکان بۆ دەسدرێژکاران، خەسار و زیانی زیاتری بەدواوە دەبێ.
پێشتر، محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی فەرمیی گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەنیش، بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە نیازێک بۆ داخستنی گەرووی بابولمەندەب یان کێشەسازکردن لەبەردەم گەمییەوانی نێودەوڵەتی لەڕێی ئەو ڕێگا ئاوییەوە، جەختی کردبوو کە گەمارۆی دەریایی ڕاگەیێندراو، تەنیا کەشتییەکانی سەعودیا دەگرێتەوە.