هێزە چەکدارەکانی یەمەن: درۆنی دروستکراوی تورکیا لە ئاسمانی یەمەن کەوتۆتە خوارەوە
تهمووز 26, 2026 12:31 Asia/Tehran
یەمەن باسی خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیای کرد لە ئاسمانی پارێزگای جەوف.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەم وڵاتە درۆنێکی سیخوڕی_هێرشبەری "بەیرەقدار ئاکینجی"ی دروستکراوی تورکیای خستە خوارەوە کە سەر بە دوژمنی سعودی بوو. ئەم درۆنە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی دەسدرێژکارانەدا لە ئاسمانی پارێزگای جەوف بە چەکێکی گونجاو کراوەتە ئامانج. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد: ئێمە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی پێشێلکەری سەروەریی وڵاتەکەمان دەبینەوە و بە یارمەتی خوای مەزن، خاوەنی توانا و ئاسانکاریی پێویستین بۆ ئەم مەبەستە.