درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، لێواری رۆژاوایی و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445728-درێژەی_جەنایەتەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_غەززە_لێواری_رۆژاوایی_و_لوبنان
هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک وەزیری منداڵکوژی رژێمی زایۆنیستی بۆ ئەمریکا، شەپۆلی تازەی پەلامارەکانی ئەو رژیمە بۆسەر غەززە، لێواری رۆژاوایی و لوبنان جارێکی دیکە تاوی سەندووە.
(last modified 2026-07-29T14:27:17+00:00 )
ته‌مووز 29, 2026 15:11 Asia/Tehran
  •  درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، لێواری رۆژاوایی و لوبنان

هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک وەزیری منداڵکوژی رژێمی زایۆنیستی بۆ ئەمریکا، شەپۆلی تازەی پەلامارەکانی ئەو رژیمە بۆسەر غەززە، لێواری رۆژاوایی و لوبنان جارێکی دیکە تاوی سەندووە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە، لە ئاکامی دڕندەکاریی تازەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند شوێنێکی غەززە، لانیکەم چوار کەس شەهیدو ١٤ کەسیش بریندار بوون و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، لە کاتی دامەزرانی ئاگربڕی غەززە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، لە ئەنجامی پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنیستی، ١٢٠٧ کەس شەهیدو ٣٩١٤کەسیش بریندار بوون. هەروەها لەو ماوەدا، تەرمی٨٠٣شەهید لەژێر دارووپەردوو هێنراوەتەدەر. کۆی ئاماری شەهیدانی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە بۆ ٧٣هەزار و ٣٣٣ کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ ١٧٤هەزار و ٢٣ کەس زیادی کردووە.
میدیا فەلەستینیەکان هەروەها رایانگەیاند، دەسدرێژکاریی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوایی لەوان دێر رازح لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری دورا، هەڵکەوتو لە پارێزگای ئەلخەلیل لە باشوری لێواری رۆژاوا، ناوچەی "خەلەلحومس" لە باشوری پارێزگای ئەلخەلیل، "شقبا" لە رۆژاوای رامەڵڵا و پارێزگاکانی قودس، رامەڵڵا و جنین، بەردەوامەو چەکدارانی ئەو رژیمە بە وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیان، جێبەجێکردنی شەپۆلی تازەی قۆڵبەست کردنەکان و پەلاماری شارۆچکەنشینان، لانیکەم ٢١ فەلەستینی لەوان ژنێکیان دەسبەسەرکرد.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، زایۆنییەکان ١٣٣٠ جار هێرشیان کردۆتەسەر لێواری رۆژاوایی لەدەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە. بەپێی ڕاپۆری نووسینگەی هاواهەنگیی کاروباری مرۆدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئوچا، لە دەسپێکی ئەمساڵی زایۆنییەوە هەتا ئێستا ٧٧ فەلەستینی لەوان ١٨منداڵ شەهید بوون. ئوچا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی د ەربڕی بەرامبەر تەشەنای دەسدرێژکاریی داگیرکەران بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوایی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
ئوچا ڕاشیگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵی زایۆنییەوە تائێستا زیاتر لە هەزار و ٣٣٠ هێرشی شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی بۆ سەر لێواری رۆژاوایی داگیرکراو تۆمار کراوە کە کوژران و برینداربوونی فەلەستینیان و خەسارگەیشتن بە سامان و دارایی ئەوانی لێکەوتووەتەوە. ئەو جەنایەتانە لەکاتێکدا بەردەوام دەکرێن کە بن گوێر وەزیری ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی شانازی دەکا بە وێرانکرانی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیەکان چ لە غەززەو چ لە لێواری رۆژاوایی.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رایگەیاند لە دەسپێکی پەلاماری تازەی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو وڵاتە لە دووی مارسی ٢٠٢٦ـەوە تائێستا، ٤ هەزار و ٣٣٣ کەس شەهید و ١٢ هەزار و ٢٣٦کەسیش بریندار بوون. لە درێژەی پێشێلکرانی ئاگربەس لە لوبنان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی قەنتەرە لە باشوری لوبنان دەستی کردووە بە بۆردومان و تەقاندنەوە.