ئەمریکا زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی پاتریۆت بە چەند وڵاتی عەرەب دەفرۆشێ
هەواڵدەریی رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکدا رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی فرۆشتنی پێنج هەزار و ٢٥٠ مووشەکی پاتریۆت بە چەند وڵاتی عەرەبی پشت ڕاست کردۆتەوە.
لەراپۆری رۆیتەرزدا هاتووە: بڕیارە ئەو مووشەکانە بە بەحرەین، کوەیت، قەتەر و ئیمارات بفرۆشرێن هەتا سەرلەنوێ پاشەکەوت و کۆگا مووشەکییەکانیان بکەمڵێنن.
ئەو ڕاپۆرە هەروەها بەئاماژە بەوەی کە تەنانەت پاش بەگومانبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئەوەی ڕێگە بە ئۆکرانیا بدا مووشەکی پاتریۆت ساز بکا، دانوستانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ کی یێف لەوبارەوە درێژەی هەیە، ڕایدەگەیێنێ: ئەو دانوستانانە بژاردەیەک لەخۆ دەگرێ کە بەگوێرەی، سازکرانی چەندپارچەیەکی گرینگ بۆ مۆنتاژی یەکجاریی ئەو مووشەکانە، دەسپێردرێت بە وڵاتێکی دیکەی ئوروپایی.
بەپێی ئەوڕاپۆرە، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگی ڕابردوو گرێبەستێکی بە بەهای پەنجاو هەشت ملیارد و ٦٠٠ملیۆن دۆلار خستووەتەبەردەست کۆمپانیای لاکهید مارتین بە مەبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی پاتریۆت.