قەتەر، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە یەکلایەنە وەسف کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وێڕای وشداریدان لەبارەی لێکەوتە بەرفراوانەکانی گرژیی نێوان واشنگتۆن و تاران، وتی: گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، تاکلایەنەیە.
"ماجد ئەنساری" بەئاماژە بەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تاکلایەنەیە، رایگەیاند؛ دۆحە پشتگریی لە هەوڵی ناوبژیوانانە بۆ چارەسەریی قەیران دەکا. ئەنساری وتیشی: قەتەر هەر لە یەکەم رۆژەوە، جەختی کردووە کە هەرچەشنە گرژییەک لەناوچەدا، شوێنهاتەکانی، پەلکێشی سەرتاسەری ناوچەو تەنانەت جیهانیش دەبێ. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هەروەها لەبارەی رۆڵی رژیمی زایۆنیستی لە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەدا، وتی: ئەگەر رژیمی زایۆنیستی دەیەوێ بەشێک لە ناوچە بێ، دەبێ پێبەندی وادەو بەڵێنەکانی بێ. ئەنساری لەکۆتاییشدا وتی کە راوێژکاریی و پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی جۆراوجۆر هەروا بەردەوامەو سەریەتیی ئەو وڵاتە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنە جیاجیاکانە.