چەند فڕۆکەی جەنگی لە بنکەیەکی ئەمریکا لە ئوردن، زیانیان پێ گەیشت
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی سی بی ئێس نیوز، دەگوترێ، چەند فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە ئاکامی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکەیەکی سەربازی لە ئوردن وەک وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییکردن لەو شوێنەوە، زیانیان پێگەیشتووە.
کەسانێک کە راستەوخۆ ئاگاداری ئەو بابەتەن، بەو مەرجە ناویان ئاشکرا نەکرێ، بە کەناڵی سی بی ئێس نیوزیان وت: چەند فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا لەوان هەشت فڕۆکەی جۆری ئێف-پانزە لە ئاکامی هێرشەکانی ئێران کە لەسەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممەوە هەتا چوارشەممە بەکاتی خۆجێی لە بنکەی ئاسمانیی "موەفەق سەڵتی" لە ئوردن ڕووی دا، زیانیان پێگەیشتووە.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری "ئەی-١٠"ی تاندربوڵت، کە ناسراوە بە "وارت هوگ"، بەئامانج گیراو یەکێ لە باڵەکانی لەدەست دا.
سی بی ئێس نیوز پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی کەمبوونی خێرای یەدەگی مووشەکی پاتریۆت، لەپاڵ جۆرەکانی دیکەی تەقەمەنیی و چەکئامێرەکان، نیگەرانیان دەربڕیوە.