هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سعودیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446716-هێرشی_مووشەکی_و_درۆنیی_یەمەن_بۆ_سەر_بنکەی_سەربازیی_سعودیا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی هایبریدی مووشەکی و درۆنییان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیا لە ناوچەی شەرورە کە لە پارێزگای نەجران هەڵکەوتووە.
(last modified 2026-09-13T14:59:52+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 18:27 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سعودیا

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی هایبریدی مووشەکی و درۆنییان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیا لە ناوچەی شەرورە کە لە پارێزگای نەجران هەڵکەوتووە.

 سەرتیپ یەحیا سەریع وتی: کۆگاکانی چەک و ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی یەمەن کراونەتە ئامانج و ئامانجەکانمان ڕاستەوخۆ پێکەوە. لە هەمان کاتدا هێزەکانی یەمەن بۆسەیان بۆ سەر کاروانێکی زرێپۆشی سەر بە سعودیا نایەوە و زیانێکی زۆریان گەیاندە چەک و کەرەستە جەنگییەکانیان. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی یەمەن باسی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان دەکەن. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هەتا ئەوکاتەی پەلاماردان و گەمارۆدانی  یەمەن بەردەوام بێ ، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی و درۆنیی ئەوانیش لەدژی بنکە و مۆڵگەکانی سەعودییەکان بەردەوام دەبێت.