دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447118-دەسدرێژیی_رژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_باشووری_لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچەو شارۆچکەکانی بەیت یاحون، ئەلمەنسوری، وادی زبقین و وادی سەلوقی لە باشووری لوبنانی تۆپباران کرد.
(last modified 2026-10-03T09:32:52+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 12:57 Asia/Tehran
  • دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچەو شارۆچکەکانی بەیت یاحون، ئەلمەنسوری، وادی زبقین و وادی سەلوقی لە باشووری لوبنانی تۆپباران کرد.

سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها بەشێوەیەکی بەرفراوان، شارۆچکەی حەداساو دەورووبەری شارۆچکەی بەرعشیتی داوەتەبەر دەسڕێژ.

تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی هەروەها چەند جار، شارۆچکەی میس جەبەلی تۆپباران کردووە. رژیمی زایۆنی لە دووی مارسەوە، دەستی کرد بە پەلاماردانی لوبنان کە جیا لە شەهیدو برینداربوونی ژومارێک هاووڵاتیی لوبنانی، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون و هەروەها بەشگەلێک لە باشووری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەو رژیمەوە داگیرکراوە.