ڕێپێوانی خەڵکی سەعدەی یەمەن بۆ داکۆکی لە فەلەسین
خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانێکی بەربڵاو لەپێناو داکۆکی لە خەڵکی فەلەسین دژ بە دەستدرێژی، گەمارۆ و درۆ و دەلەسەکانی حکوومەتی سعوودی ڕایانگەیاند کە هەموو جیهانی ئیسلام دەبێ بەرامبەر بەم جەنایەتانە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن.
لەم ڕێپێوانەدا کە بە ناوی خۆڕاگری لەگەڵ فەلەستین و یەکگرتنەوە دژ بە دەستدرێژی، گەمارۆ و درۆ و دەلەسەی دوژمنی سعوودی بەڕێوەچوو، بەشداربووان بە ڕاگەیاندنی داکۆکیی بێبڕانەوەیان لە گەلی چەوساوەی فەلەستین و ئارمانجی دادپەروەرانەیان، پێداگریشیان کرد لەسەر پابەندبوونیان بە خەبات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و گەمارۆی سەر یەمەن کە لە لایەن عەرەبستانی سعوودییەوە سەپێندراوە و هەروەها خوازیاری کۆتاییهاتنی ئازارەکانی خەڵکی یەمەن و بووژانەوەی مافە یاساییەکانی ئەم گەلە زوڵملێکراوە بوون. خەڵکی سەعدە داوایان لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کرد بەرامبەر بەو پیلانانەی کە ئومەتی ئیسلام و پیرۆزگەکانی موسڵمانان دەکاتە ئامانج، هەڵوێستی نەترسانە بگرنە بەر.