یەحیا سەریع: هێزە چەکدارەکانی یەمەن درۆنێکی سەعوودیان خستە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447934-یەحیا_سەریع_هێزە_چەکدارەکانی_یەمەن_درۆنێکی_سەعوودیان_خستە_خوارەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: سوپای یەمەن بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانی درۆنێکی ناسکەر و هێرشبەری دوژمنی سەعوودی بخاتە خوارەوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ئاسمانی پارێزگای تەعز خەریکی گەشت لێدان و کردەوەی دوژمنکارانە بوو.
(last modified 2026-11-04T14:43:15+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2026 18:11 Asia/Tehran
  • یەحیا سەریع: هێزە چەکدارەکانی یەمەن درۆنێکی سەعوودیان خستە خوارەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: سوپای یەمەن بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانی درۆنێکی ناسکەر و هێرشبەری دوژمنی سەعوودی بخاتە خوارەوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ئاسمانی پارێزگای تەعز خەریکی گەشت لێدان و کردەوەی دوژمنکارانە بوو.

 

 یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانیان درۆنێکی ناسکەر و هێرشبەری مۆدێلی وینگ لۆنگی دوژمنی سەعوودی بخەنە خوارەوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتی لێدەدا بە ئاسمانی پارێزگای تەعز و خەریکی کردەوەی دوژمنکارانە بوو. ئەوە دەیەمین درۆنی لەو مۆدێلەیە کە لە دەستپێکی تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانی نێوان یەمەن و عەرەبستان،  لە یەمەندا خراوەتە خوارەوە.