شەهیدبوونی ٢٦٤ پەیامنێر لە غەززە لە پێناو کپ کردنەوەی دەنگی ڕاستی
لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا چەند پەیامنێر لە شەڕی جینۆسایدی دژی غەززە شەهید بوونە تا جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە دەرنەکەوێ و شاراوە بمێنێتەوە.
لە کەرتی ڕۆژاوایش هەرچەندە شەڕێکی لە ئاستی جەنایەتەکانی دژی غەززە نابیندرێ، بەڵام هەر ئێستاکە ٣٨ پەیامنێر لەوان پێنج پەیامنێری ژن لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدان. ئامانج لەم جەنایەتانە کپ کردنەوەی هەر دەنگێکە کە تیرۆر و دەستدرێژی ڕۆژانەی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا لە قاو دەدات.ەبدوڵڵا زەغاری سەرۆکی ناوەندی تایبەت بە کاروباری دیلە فەلەستینیەکان لە نابلۆس دەڵێ: لە 3 ساڵی ڕابردوودا ڕژێمی داگیرکەر بە جاران پەیامنێرانی کردۆتە ئامانج و زیاتر لە 260 پەیامنێری قۆڵبەست کردووە. ژمارەیەک لە پەیامێران لە کەرتی غەززە یان کەرتی ڕۆژاوا شەهید بوونە. جیا لەوە سەدان شاروومەندی فەلەستینی و دەیان پەیامنێری فەلەستینیش گیراون تا بە ئەمڕۆ 38 پەیامنێری ئێستاش هەر لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدان کە پێنجیان ژنن. دوو پەیامنێر لە کەرتی غەززەیش ڕفێندراون. ڕژێمی داگیر هەروەها پەیامنێران لە ڕێگەی گرتنی ئێداری واتە گرتنی بەبێ هیچ دۆسییە و دادگاییکردن دەکاتە ئامانج.داگیرکەران تەنیا بە کوشتن و گرتنی پەیامنێران ڕازی نابن، بەڵکوو ئازادی هاتوچۆیشیان لێدەستێنن و دەست دەگرن بەسەر کەلوپەلی پێویستی پەیامنێرانیشیان. ئەوان پەیامنێران لە ماڵەوە لەبەند دەکەن و ناهێڵن بێنە دەرەوە ، هەروەها پێش بە سەفەریشیان دەگرن . دەتوانین بڵێین کە تەنیا یەک پەیامنێریش نییە کە وەبەر لێدان و کوشتن و زەخت و زۆری زایۆنییەکان نەکەوتبێ.فارس سەرفەندی پەیامنێری فەلەستینی دەڵێ: کاری پەیامنێری لە فەلەستینی داگیرکراو بەشێک لە خەبات و خۆڕاگریی گەلی فەلەستینە، هەروا کە خەباتکار سەروماڵی لەپێناو خەباتی خۆی دەدات، پەیامنێریش هەموو ژیانی فیدای کارەکەی دەکات، بەڵام لە ئاکامدا ئامانج هەر یەکێکە و ئەویش گواستنەوەی گێڕانەوەی فەلەستینی و سەلماندنی بەرهەقبوونی گەلی فەلەستینە. گرتن و بێسەر و شوێنکردنی پەیامنێران بەشێک لەو هەوڵەیە کە بۆ سڕینەوەی گێڕانەوەی فەلەستینی و زەق و بەرچاوکردنی گێڕانەوەی ئیسرائیلی دەدرێ. ئەو پەیامنێرانەی کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکردان زمانی هاواری گەلی فەلەستینن؛ ئەوان ئەو کەسانەن کە جەنایەتەکانی داگیرکەران دەکەنە بەڵگە و دەیخەنە پێش چاوی هەموو خەڵکی جیهان. کاتێک کە داگیرکەران ئەوان دەگرن لە ڕاستیدا زمانی گەلی فەلەستین دەبڕن.