خۆکوشتی ٢٣ سەربازی زایۆنی لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە
تشرینی دووهم 23, 2026 17:51 Asia/Tehran
ڕۆژنامەیەکی عبریزمان نووسی کە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە ٢٣ سەرباز و ئەفسەری ڕژیمی زایۆنی خۆیان کوشتووە، کە ئەم ڕێژەیە زیاترە لە ڕادەی سەرجەم خۆکوژییەکان لە نێو سوپای ئەم ڕژێمەدا لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا.
ڕۆژنامەی عبریزمانی هائارێتس هەروەها نووسیویەتی: لانیکەم کەم ١٧ سەرباز و ئەفسەر کە لە درێژایی شەڕەکەی ئەمساڵدا لە ڕێزی هێزەکانی یەدەک و پاشەکەوت بوون خۆیان کوشتووە. ئەمساڵ ٥ هێزی پۆلیسیش خۆیان کوشتووە و٦ حاڵەتی خۆکوشتن لەنێو نەخۆشخانەی بەشی دەروونناسیی وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی تۆمارکراوە.ئەم ئامار و زانیاریگەله پیشاندەری زۆربوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە سیستمی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیدایە، کە بە دەستپێکی شەڕی دژ بە غەززە لە ٧ی ئۆکتەبەرەوە تا ئێستا یەکجار زیاتر بووە.